1878-1937
لێکۆڵەرو مێژوونووسی ئەدەب بووە. لە شەرانشی سەرووی سەر بە زاخۆ ( پارَیزگەی دهۆک) لە دایکبووە، ساڵی ١٨٩١ چووەتە ئامۆژگەی مار یۆحنا الحبیب لە مووسڵ و ساڵی ١٩٠٢ بووە تە کاهین لە هەمان ئامۆژگەدا بە مامۆستای زمانی سریانی دامەزراوە تا سالی ١٩٠٨. پاشان لەبەر ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سەرووی خۆی تاکۆکی کەوتووە تە نێوانیانەوە مووسڵی بەجێ هێشتووەو چووەتە بریتانیاو لەوێ تا کۆچی دوایی کردووە سەرقاڵی توێژ ینەوەی زانستی بووە . بە سریانی و عەرە بی وئینگلیزی وفەرەنسی دەینووسی . دیارترین نووسراوەکانی بریتین لە : رێزمانی زمانی سریانی (بە فەرەنسی) مووسڵ ١٩٠٥ ،بەرسف دانەوەی زانا یۆحنا شابۆ سەبارەت بە مێژووی (برحزبشبا عەربایا) مووسڵ١٩٠٥ زنجیرە لێکۆڵینەوەی ووربرۆک،٧ بەرگ کە لە بابەت و دە قگەلێکی زۆری سریانی دە کۆڵیتەوە ، خشتەی دەستنووسەکانی گە نجینەی برمنگهام،١٩٣٣ ،١٩٣٦ ،١٩٣٩ ،مێژووی ئەربلی بڵاوکردووەتەوە کە (مشیخا زەخا) نووسیویەتی.