یۆحنا جۆلاغ

1935 – 2006

سروود بێژو میوزیک ژەن بووە . لە ئەڵقۆش لە دایکبووەو لە قوتابخانەی سەرەتایی ئەو شارۆ چکەیە خوێندوویەتی . ساڵی ١٩٥١ چووەتە ئامۆژگەی کەهەنۆتی شەمعوون الصفا لە مووسڵ . ساڵی ١٩٦١ بووە بە کاهین . بۆ ماوەی یەک ساڵ بووەتە مامۆستا لە ئامۆژگەی کەهەنۆتی لە بەغدا پاشان بۆ قۆش گوێزراوەتەوە بۆ ئەوەی وانەی فێرکردنی مەسیحیەت و زمانی سریانی بڵێتەوە. ساڵی ١٩٧٥ بۆ خزمەتی کەهەنۆتی چووەتە کڵیسەی مار ئەشعیا لە مووسڵ و تا کۆچی کردووە لەوێ ماوەتەوە. گرنگترین شاکارەکانی کە بە گۆرانی گوتوویەتی سەرگوزەشتەی ( جنفیاف ) و سەرگوزەشتەی (یەزداندۆخت )ی شکۆمەندی هەولێرییە . هەروەها ئاوازی بۆ سەرگوزە شتەی ( یووسفی صدیق ) داناوە کە ئەستیفان رەئیس هۆنیویەتییەوە . چەند چامەیەکی دیکەیشی هۆنیوەتەوەو ئاوازی جوانیشی بۆ داناون و لەسەر کاسێت تۆماری کردوون کە خەڵکی لە ماڵی خۆیان و لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکاریان دەهێنن بەوەیش ناوبانگی دەرکردبوو کە گۆرانی جوان دەگوتەوەو دەنگیشی خۆش بوو . مەقامە ئایینییەکانی باش دەزانی و زۆریشی لێ بۆ ( سۆرت ) وەرگێڕاون و بە دەنگە خۆشەکەیشی لەگەڵ ژمارەیەک لە کاهین و مەترانەکاندا گوتووە تەوە . لە چالاکییە میوزیکییەکاندا بەشداری کردووە وەک ( کۆنگرەی نێودەوڵەتی میوزیک لە بەغدا ) بە تایبەتی لە بواری گوتنەوەی کڵیسەیی . لە بواری شانۆیشدا وەک نووسەرو دەرهێنەر کاری کردووە , گرنگترین کارەکانی بریتیە لە شانۆگەری ( نەمامە گەشە سەندووەکە ) کە خۆی نووسیویەتی و دەریهێناوە .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *