1908 -1992
توێژەرو مێژوونووس, لە موسڵ لەدایک بووەو لە١٩٢٦ دەرچووی خانەی سەرەتایی مامۆستایانە بۆ ماوەی ١٠ سالّ بیشەی مامۆستای کردووە,تا ١٩٦٤ بۆتە ئەمینداری کتێبخانەی مۆزەی عیراقی, لە١٩٥٠ ریکخراوی یۆنسکۆ بۆ خۆخوێندنی هونەرەکانی کتێبخانە لەزانکۆی شیکاگۆرەوانەی ئەمریکای کردووە ,لە ١٩٥٦ سەردانی زۆر لە ولاتانی عەرەبی وئەوروپی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر دەسنووسەکان,لە ١٩٦٣ تا ١٩٧٢ سەرپەرشتی کتێبخانەی زانکۆی وستەنسریەی کردووە, ئەندامی ژمارەیەک لە کۆمەڵەی زانستی عەرەبی و رۆژهەڵاتی بووە,لە ١٩٣١ لەگۆڤاری (النجم ٩ی ) موسلی بڵاوی کردۆتەوە نزیکەی ٨٠ کتیبی دانراوی لە نێوان چاپکراو و دەسنووسدا هەیەلەگەڵ٥٠٠ لێکۆڵینەوە لەوانەش : دیر رەبان هورمز ١٩٣٤ ,گەنجینەی کتێبە دێرینەکانی عیراق ١٩٨٤ ,الدیارات للشابشتی ,لێکۆلینەوە ١٩٥٤ ,”تحقیقات بلدانیە تاریخیە اپریە فی شرق الموصل “١٩٦١ ,”الاب انستاس ماری الکرملی” ١٩٦٦,”معجم المۆلفین العراقیین ” (٣بەش ) ١٩٦٩ ,”معجم الرحلات العربیە والمعربە قدیما وحدیپا ” (دەسنووس لە ٦ بەشدا ).





