سەعید شابۆ

1910-1995

لە میوزیکژە نە پێشەنگەکانە لە عیراق . لە مووسڵ لەدایکبووە. لەژیر کاریگەری باوکیدا بووە کە لە کڵیسەکان سروودی دەکوت . لە قوتابخانەی شەمعوون صەفا لە مووسڵ فێری ژەندنی ئامێری ترامبیت بووە. ساڵی ١٩٢٥ چووەتە خانەی مامۆستایانی سەرە تایی لە بەغدا و بابەتی سروودی خوێندووە . ساڵی ١٩٢٨ لە قوتابخانەکانی بەغدا بە مامۆستا دامەزراوە , پاشان بووەتە سەرپەرشتیاری گشتی چالاکی قوتابخانەکان و خەریکی دانانی ئاواز بۆ سروودەکان بووە ساڵی ١٩٣٦ چووەتە ئامۆژگەی هونەرە جوانەکان و بابەتی پیانۆی خوێندووە . یەکەمین ئاوازی بۆ هونەرمەندی کورد عەلی مەردان داناوە ئەویش لە ساڵی ١٩٤٩ دا . ساڵی ١٩٥٨ بووەتە مامۆستا لە ئامۆژکەی هونەرە جوانەکان, پاشان بۆ وەزارەتی پەروەردە کوێزراوەتەوە , ساڵی ١٩٦٤ ئامۆژگەیەکی میوزیکی بۆ منداڵان دامەزراند, ساڵی ١٩٦٩ خانەئشین کراوە بەڵام هەر درێژەی بە کاری میوزیک داوە تا بووەتە سەرپەرشتیاری تیپی میوزیکی منداڵان لە ڕادیۆ . لە مەڵبەندی مەشقی ڕادیۆ مامۆستایەتی کردووەو ژمارەیەک میوزیکزانی عیراقی لەسەر دەستی خوێندنیان تەواو کردووە . ئاوازی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە گۆرانیبێژانی عیراق داناوە . ئەم بەرهمانەی هەیە “سروودە نیشتمانییە نوێیەکان , بەغدا ١٩٤١, گۆرانییە نوێیەکانی کۆماری عیراق ,بەغدا ١٩٥٩ , سروودە نەتەوەییە نوێیەکان, قاهیرە ١٩٤٨, هەروە ها ساڵی ١٩٦٢ (خانەی میوزیک بۆ مێردمنداڵان ) ی چاب کردووە .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *