2334-2154 پێش زایین

ئیمپراتۆرییەتی ئەکەدی

ئیمپراتۆرییەتی ئەکەدی لەسەر دەستی سەرجۆن ئەکەدی دامەزراوە، کە توانی ئەو گەلانە یەكبخا کە بە زمانی (سۆمەری وئەکەدی) دەدوان لە وڵاتی نێوان دوو رووبارەکە. ئەم ئیمپراتۆرییەتە لە وڵاتی دێرینی نێوان دوو رووبارەکە حوکمڕانی گرتە دەست وە دەسەڵاتەکەی فراوانتربوو تا گەیشتە (دیلمون ومگان) واتە (بەحرین وعومانی) ئەمڕۆ. زمانی ئەکەدی ئەو زمانەیە کە قسەی پێکراوە لە( 2600) تاکو سەدەی یەکەم ودووەمی پێش زایین. ئەو دەقا نووسراوەنەی لە (2600 تاکو 2000 ) پێش زایین شێوەزاری ئەکەدی دێرین بەکارهێنراوە کەئەویش گەشەی کردوو وپێشکەوت بۆ دوو شێوەزاری بنەڕەتی کە ئەوانیش شێوەزاری بابلی ( 2000 پێش زایین بەرەو سەرەوە) و شێوەزاری ئاشووری ( 2000 پێش زایین بۆ 600 پێش زایین). لە قۆناغی ئەکەدی دەقی ئەدەبی پێشکەوتنی بەخۆوە بینی کە لەناویاندا هۆنراوەکانی یەکەم شاعیر لە مێژووی جیهاندا ناسراوە بە (ئەنخيدوانا) کە ئەویش ئافرەتێکی ئایینی گەورە بووە لە پەرستگای خواوەندی سین لە شاری ئور وە هەروەها کچی پاشا سەرجۆنی ئەکەدیە.

2334-2154 پێش زایین

2004– 1594 پێش زایین

ئیمپراتۆریەتی بابلی کۆن

شانشینی بابلی کۆن دەگەرێتەوە بۆ خانەوادەی حەمورابی کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەمۆرییەکان کە یەکێک بوون لە نەتەوە بەهێزەکانی جیهانی کۆن.

ئەم قۆناغە شاهیدی فراوانبوونی سەربازی و سیاسی بەرفراوان بوو لەگەڵ دەستکەوتی ئەدەبی گەورە، دیارترینیان یاساکانی حەمورابی بوو. ئەو میلەی کە ئەم یاسایانە لەسەری هەڵکەندراوە، لە شاری سوسای ئێران دۆزراوەتەوە ساڵی ( 1901)، وەك چۆن لە کۆندا لە شاری بابل دزراوە.

2004– 1594 پێش زایین

1594– 1162 پێش زایین

سەردەمی بابلی ناوەڕاست

سەردەمی ناوەڕاستی بابلی دابەش دەبێت بەسەر دوو خانەدانە یەک لە دوای یەکدا: خانەدانەی کیشی کە لەلایەن گەلێکی نەتەوەیی نا رافدێنی دامەزراوە ، و خانەدانەی ئیسین.

کیشیەکان کە پایتەختی خۆیان لە دۆر-کوریگلزو (ئەمڕۆ ئەقرەقوف) دامەزراند، بۆ ماوەی نزیکەی (500) ساڵ حوکمڕانی بابلیان کرد، لەو ماوەیەدا بابل گۆڕا بۆ دەسەڵاتێکی نێودەوڵەتی.

1594– 1162 پێش زایین

2000– 1500 پێش زایین

ئیمپراتۆریەتی ئاشووری کۆن

ئاشوور وەک شار- دەوڵەتێکی بچووک و ناوەندێکی ئابووری دەستی پێکردووە و کاریگەریی سەربازیی سنووردار لە ئاستی ناوچەییدا گۆڕاوە بۆ زلهێزێکی سیاسی. سەرەڕایی ئەو ململانێ و ئاژاوەی کە لەم ماوەیەدا لە ناوچەکەدا ڕوویدا،بەڵام ئاشوور لە گۆڕەپانی سیاسیدا دوا نەکەوت، بەڵکو وەک دەوڵەتێکی ناوچەیی بەهێز بە هەژموونی سەربازیی گەورەوە سەریهەڵدا.

2000– 1500 پێش زایین

1500– 911 پێش زایین.

ئیمپراتۆریەتی ئاشوری ناوەڕاست

ئەم قۆناغە بە فراوانبوونی خاکی شانشینی ئاشوور و گۆڕینی بۆ ئیمپراتۆریەتێکی دەسەڵاتی فراوان بوو.

هەرچەندە ئیمپراتۆریەتەکە لەم ماوەیەدا بەدەست قۆناغەکانی فراوانبوون و دابەزینەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئیمپراتۆریەتی ئاشووری توانی هەژموونی خۆی لە باکووری میزۆپۆتامیا بپارێزێت.

لەم ماوەیەدا سیستەمێکی پێشکەوتووی ڕێگاوبان دامەزرا کە بە یەکەمین لە مێژووی جیهانی کۆن دادەنرێت.

1500– 911 پێش زایین.

911– 612 پێش زایین

ئیمپراتۆریەتی ئاشووری نوێ

ئەم قۆناغە بە مەزنترین قۆناغی مێژووی ئاشوور دادەنرێت تا ڕووخانی لە ساڵی (612) پێش زایین، ئیمپراتۆریەتی ئاشوور حوکمڕانی میزۆپۆتامیا و شام و میسر و ئەنادۆڵ و عەرەبستان و ئێران و ئەرمینیای دەکرد.

پاشاکانی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری نوێ تێنووی زانست بوون، کتێبخانەیان دامەزراند بۆ پاراستنی رۆشنبیری و مەعریفەت. سەبارەت بە کتێبخانەی شا ئاشوربانیپاڵ کە لە شاری نەینەوا دامەزراند، ئەمە وەک یەکەم کتێبخانەی بەناوبانگ و مەزن و گشتگیر لە مێژووی جیهان دادەنرێت.

911– 612 پێش زایین

626– 539 پێش زایین

ئیمپراتۆریەتی بابلی نوێ، کەلدانی

ئیمپراتۆریەتی بابلی نوێ لەلایەن پاشا نابۆپۆلاسارەوە دامەزرا، کوڕەکەی نەبوخودنەسر سەرکردایەتی هەڵمەتە سەربازییە سەرکەوتووەکانی کردووە وبەناوبانگ بوو بە لێهاتوویی سەربازی وپرۆژە تەلارسازی زەبەلاحەکانی لە سەرانسەری میزۆپۆتامیا کە بەناوبانگترینیان دەروازەی ئیشتاری بابلە. ئەو قۆناغە گەشەی ئابووریی گەورە و بێ وێنە و بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان و بوژانەوەی رۆشنبیری و هونەری بەخۆیەوە بینی.

626– 539 پێش زایین

سەردەمی ئارامی

سەردەمی ئارامی

ئارامیەکان کە گەلێکی سامیین، لە مێژوودا دەرکەوتن، لە کۆتایی هەزارەی دووەمی پێش زایین، لە باکووری ڕۆژئاوای میزۆپۆتامیا.
ئەوان توانیان، لە نێوان سەدەی دوازدەهەم و هەشتەمی پێش زایین، چەندین دەوڵەت پێکبهێنن کە کۆنترۆڵی وڵاتە گەورەکانی دوورگەکە و میزۆپۆتامیایان دەکرد.
ئارامییەکان پێگەی گەورەیان لە میزۆپۆتامیادا داگیرکرد و زانایان و حەکیمەکانی وەک ئەحیقار ئەلحەکیم لە نێویاندا بەناوبانگ بوون.
لە ماوەی هەزارەی یەکەمی پێش زاییندا زمانی ئارامی بەرزبووەوە و لە هەندێک وڵاتی جیهانی کۆندا بووە زمانێکی فەرمی و زمانی ژیان لە هیلالی بەپیتدا بوو، زمانی دیپلۆماسی ئەو سەردەمە بوو.

سەردەمی ئارامی

زمانی ئێمە

زمانی ئێمە

زمانی ئارامی لە هەزارەی یەکەمی پێش زاییندا بە ئاستێکی بەرفراوان لە میزۆپۆتامیا بڵاوبووەوە، هەروەها لەڕێگەی گەردەنی زمانیی قووڵی نێوان ئارامی و ئەکەدی لە زاراوەی بابل و ئاشووریدا، وەک چۆن هەریەکەیان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ئەوی دیکە هەبوو، زمانێکی هاوبەشی ناوازە لە میزۆپۆتامیا سەریهەڵدا. لە ماوەی سەدەی یەکەمی زایینیدا زاراوەی ئورهای زمانێکی فەرمی بوو کە لە بواری ئەدەبی و لیتۆرجیی و ئەکادیمیدا وەرگیرا، وەک چۆن بە زمانی سریانی ناسرا، یان ئەوەی لە ناوخۆدا پێی دەوترێت (سوريايا-کوشما). هەرچەندە سریانی ئەدەبی نزیکە لە یەکسانی لەگەڵ سریانی هاوچەرخ کە ئەمڕۆ لە فەرهەنگی وشەکانیدا بەکاردەهێنرێن، بەڵام لە مۆرفۆلۆژیدا جیاوازن. ئەو زاراوەیەی کە لە ئێستادا بۆ ئاماژەکردن بە هەردوو زمانی سریانی هاوچەرخ بە شێوەی نووسراو و قسەکراو بەکاردێت، بریتییە لە (سورث) يان نیوئارامیکی(ئارامی نوێ). زمانی سریانی هاوچەرخ چەندین تایبەتمەندی وشەیی و مۆرفۆلۆژیی هەیە کە راستەوخۆ بەو زمانە دەبەستێتەوە کە لە ماوەی هەزارەی یەکەمی پێش زایین لە میزۆپۆتامیای کۆن پەرەی سەندووە.

زمانی ئێمە