مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی هەمیشە هەوڵدەدات ژینگەیەکی توێژینەوە دابین بکات کە بەشداربێت لە پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتمەندەکان، جا چ بە زمانی سریانی بێت یان کەلەپووری سریانی و شارستانیەتی میزۆپۆتامیا بە گشتی، ئەویش بە رێگای وەڵامدانەوەی هەموو پرس وپرسیارەکانیان کە یارمەتیان دەدات بۆ تەواو کردنی توێژینەوە و خوێندنی زانکۆیان بە بەرزترین پلەی وردبینی وڕاستگۆیی زانستی، و بەم شێوەیە مۆزەخانەکە بەشداری دەکات لە ئامادەکردنی نەوەی نوێی پسپۆڕانی لێهاتوو بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە گەشەپێدانی لە داهاتوودا بە زانست وزانیاریەکانیان.

سیاسەتی مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی سەقامگیر دەبێت لەسەر بنەمای نوێبوونەوە وپێشکەوتن. ئەویش لە رێگای پێناسەکردنی گرنگی کەلەپووری رۆشينبیری وشارستانی میزۆپۆتامیا، ئەویش بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا، کار لە پێناو پاراستنی ئەم کەلەپوورە شارستانی ورۆشەنبیریە مەزنە دەکات.

سەردانی پەیمانگا و زانکۆکان بۆ مۆزەخانەکەمان

ئێمە لێرەدا کۆمەڵێک لە دوایین سەردانەکانی مۆزەخانەکەمانتان نيشان دەدەین

Sorry, we couldn't find any posts. Please try a different search.

ئایا دەتەوێت کاتێك تەرخان بکەیت بۆ سەردانی مۆزەخانەکە

تکایە فۆرمەکە پڕ بکەرەوە