دەربارەی مۆزەخانە
دەربارەی مۆزەخانە
مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی گرنگی و تایبەتمەندی ناوازەی هەیە، چونکە یەکەم و تاکە مۆزەخانەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، تایبەتمەندە بە پاراستن و چاکكردن و نمایشکردنی گشت ئەوکەلەپەلە ناوەکییانەى کە پەیوەندییان بە کولتوور و ڕۆشنبیری و هونەری گەلەکەمانەوە هەیە، و جلوبەرگی میللی و کۆکراوە کەلەپووریەکان لە خۆدەگرێت، جگە لە وێنە هەڵواسراوەکانى ناو هۆڵی ڕۆشنبیری. کە باس لە ژیانی دیارترین پێشەنگەکانی سەرهەڵدانی نەتەوەیی و رۆشنبیری گەلەکەمان دەکەن، سەرەڕاى شوێنی جوگرافی دیاریکراوی کە دەڕوانێتە گردی قەسرەی کۆن لە عەنکاوە، و کۆنترین کەنیسەکەیدا (مار گۆرگیس).
دامەزراندن
لە سەرەتای دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە ساڵی 2007، بەڕێوەبەری گشتی کۆچکردوو، دکتۆر سەعدی المالح، کاری کردووە بۆ بنیاتنان و دامەزراندنی مۆزەخانەیەکى تایبەتمەند بە کولتوورى سریانی لە ووڵات، بە کاریگەری بەو شتانەی کە لە ساڵانی تاورگەدا ئاشناى بوو، تاكو ئەم مۆزەخانەیە تایبەتمەند بێت بە پاراستنی بەڵگەنامە و کتێب و وێنەی کولتوورى بەنرخ، و بە دیکۆمێنتکردنی داب و نەریتی گەلەکەمان، بەتایبەتی بە هەموو ئەو شتانەى کە پەیوەندییان بە ژیانی ڕۆژانەى گەلێکەوە هەیە کە پیشەی سەرەکیی کشتوکاڵە و شارەزایی هەیە لە كارى دەستى و هەندێک پیشەى نەریتی و هەروەها جلوبەرگی میللی و كولتوورى گوند و شارۆچکە جۆراوجۆرەکانی گەلەکەمان.
سەرەتاى دامەزراندنى مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی لە ساڵی ٢٠٠٩ لە خانوویەکی بچووکی بەکرێ لە عەنکاوە بووە ، و ئەو کۆکراوە کولتوورییانەى لەخۆگرتبوو کە لە گوند و شارۆچکەکانی گەلەکەمان کۆکرابوونەوە. بە سوپاسەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕازی بوو باڵەخانەیەکى تایبەتی بۆ دروست بکات و بیکاتە بەرێوەبەرایەتییەک و ئاگاداری کاروبارەکانی بێت لەژێر ناوی بەرێوەبەرایەتی کەلەپوور و فۆلکلۆری سریانی کە دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ بەرێوەبەرایەتی کەلەپوور ومۆزەخانەی سریانی.
باڵەخانەى مۆزەخانە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١١ کرایەوە، کە پێکهاتووە لە هۆڵێکی نایاب بۆ چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان ، و دوو هۆڵی نمایشكردن ، کە یەکەمیان پێشانگای کەلەپوور و جلوبەرگی كولتوورى ناوچە جیاوازەکانی گەلەکەمانى لە خۆدەگرێت ، وهی دووەمیان (رۆشنبیری) یە لە نهۆمی سەرەوە و ئەرشیفى وێنەی پێشەنگەکانی سەرهەڵدانی بزوتنەوەى رۆشنبیری و فیکری گەلەکەمان لەخۆدەگرێت لەگەڵ کورتەیەک لە ژیاننامە و بەرهەم و خزمەتەکانیان، هەروەها ژمارەیەک دەستنووس و ڕۆژنامە و گۆڤاری کۆن کە لە سەرەتای سەدەی ڕابردوودا دەرچوون، لەگەڵ کۆمەڵێک تۆماری دەگمەنی مۆسیقاژەن و گۆرانیبێژانی سریانی .
بەشی چاککردنەوە
لەو ساتەی کە پارچەیەکی نوێ وەردەگیرێت بۆ دانانی لەناو کۆکراوەکانی مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی، پرۆسەی پشکنین و دیاریکردنی پرۆسەکانی پاراستن و چاککردنەوەی پێویستی دەستپێدەکات بۆئەو شوێنانەی کە پێویستی پێی هەیە. وێنەی پێش و دوای پرۆسەی چاککردنەوەی بۆی دەگیرێ، بە بەکارهێنانی کەرەستە و تەکنیکی تایبەت پاک دەکرێتەوە و خاوێن دەکرێت کە قەبارەی پارچەکە و تەمەنی مێژوویی و بارودۆخ و پلەی زیانەکانی لەبەرچاو دەگیرێت.
دوای تەواوکردنی پرۆسەی چاککردنەوە، زانیاری تەواو لەسەر پارچەکە لە تۆمارەکانی مۆزەخانەدا تۆمار دەکرێت، لەوانە ناوی پارچە و تەمەنی و بەرواری چاککردنەوەی، ئەگەر پێشووتر بۆی کرابێت،لە گەڵ ناوی شوێن یان ئەو گوندەى … کە ئەو پارچەى تیایدا بەکارهاتووە و ناوی ئەو کارمەندەی لە مۆزەخانەدا چاککردنەوەی بۆکردووە. پاشان وێنەی پارچەکە دەگیرێت وژمارەی زنجیرەی پێدەدرێت، ئەگەر بێتوو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە پێشانگاکەدا نمایش بکرێت، وبە پێچەوانەوە بە ماددەی فلین دەپێچرێتەوە و لە ناو هەڵگرێکی تایبەت هەڵدەگیرێت وەك دوا هەنگاو لە هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکردنەوە وەپاشان هەڵدەگیرێت. بەشی چاککردنەوە تۆماری سەرجەم کەلوپەلەکان لەگەڵ ژمارە و وەسف و وێنەکانیان هەیە.
ستافی بەشی چاککردنەوە خولی ڕاهێنان بە بەردەوامی وەردەگرن و شارەزاى پەیدا دەکەن لە کاری پاراستنی پارچە کولتوورییەکان لەو دامەزراوە نەى کە تایبەتمەندن و مامەڵە لەگەڵ بواری شوێنەوار و كولتووردا دەکەن.
ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ماڵپەڕەکەمان یەکێک بێت لە گرنگترین ئامرازەكانى یارمەتیدانى خوێندکار و توێژەران لە توێژینەوە زانستیەکانیان کە پەیوەندییان بە رۆشنبیری سریانییەوە هەیە و هەموو شتێکی پەیوەست بە شارستانییەت و مێژووەکەمان .
بەشی دروستکردنی خشلی میللی
کاری دروستکردنی خشل وئیکسسواراتی کولتوورى دەکرێت، بە بەکارهێنانی ئەو وێنە کۆنانەى کە مۆزەخانەکە خاوەندارێتی دەکات و نمایشی دەکات، یان بە بەکارهێنانی ئەزموون و زانیاری خەڵکی ناوخۆیی گەلەکەمان، لە ھەر شوێنێک بن. لەسەر بنەمای ئەم وێنە و زانیاریانە، کارمەندانی بەشی خشلی میللی مۆزەخانە سەرەتا وێنەیان دەکێشن، پاشان ئەو کەرەستەی کە گونجاوە و پێویستە بۆ دروستکردنیان هەڵدەبژێرن، دواتر بە کەرەستەی تایبەت نەخش دەکرێن.
فەرمانبەرانی بەشی بەرهەمهێنانی خشلی میللی خولی ڕاهێنانی بەردەوام وەردەگرن کە دەیانکاتە شارەزا ولێهاتوو لە کارەکەیان و، لە و دامەزراوە نەى کە تایبەتمەندن و مامەڵە لەگەڵ بواری شوێنەوار و کولتووردا دەکەن.
دەشنا (فرۆشگای كولتوورى)
دەشنا، گۆشەیەکی بازرگانییە لە ناو مۆزەخانەی کەلەپووری سریانیدا کە دەرفەتێک بۆ ژن و پیاوی داهێنەر لە نێو گەلەکەماندا دەڕەخسێنێت بۆ نمایشکردن و پەرەپێدانی کاری دەستی ورد و درشتەکانیان کە ھاوشێوە و ئیلهامیان لە شارستانیەتی میزۆپۆتامیا و كولتوورى دێرینی سریانی وەرگرتووە، بەتایبەتی کاری دەستی ئافرەتانی سریانی، لە دەستپێشخەرییەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بۆ پشتگیریکردنی ئافرەتانی سریانی کە کاردەکەن.وە یارمەتیان بدەن لە بەرەوپێشبردنی بەرهەمەکانیان و بەهێزکردنی ئافرەتان بە گشتی. وە هەروەها (دەشنا) دەرفەتێکی زێڕین دەڕەخسێنێت بۆ گەشتیاران و سەردانکەران، ناوخۆیی و بیانی، بۆ بەدەستهێنانی یادگاری کە ھاوشێوەکردنی شوێنەوار و پەیکەر و بەڵگە شوێنەوارییەکانن، یان یادگاری بۆ ھاوڕێ و ئازیزانیان کە ھەڵگری بۆنی شارستانیەتی میزۆپۆتامیایە و بە تەکنیکى کلاسیکى دروستکراون و شێواز و تەکنیکەکانی هاوشێوەی شێوازەکانی دروستکردنیان لە ڕابردوودا، کە وەک یادگاریەك مێژوو و شارستانیەت وکولتوورەکەمان دەهێننە یاد.
مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی شانازی دەکات بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەواو بۆ داهێنەرەکان، خاوەنی ئەم پڕۆژە ناوازانە.
کورتە باسێك دەربارەی ماڵپەڕ
ماڵپەڕی مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی هەوڵدەدات پەرە بە دیجیتاڵکردن و ئەرشیفکردنی کەلوپەلەکانی مۆزەخانە بدات بە بەکارهێنانی شێوازى تەکنیکی سەردەمیانە بۆ ئەوەی بەردەست بێت و بە رازەوەترین ونوێترین شێوە بگاتە دەستی خۆشەویستانی ئەم کولتوورە، وهەر کەسێ کە ئارەزووی ئاشنا بوونى هەیە لە هەموو گۆشەیەکی ئەم زەمینە، بەتایبەتی نەوەی گەلەکەمان، کە زۆربەیان لە هەندەرانن، دوورن لە وڵات، وهەموو ئەمانە بە پاڵنانی دوگمەیەک. ئەم ماڵپەرە دەرفەتیان پێدەدات بە دەستکەوتنى وردترین و راستگۆترین زانیاری دەربارەیکولتوورى باو و باپیران، بە بەکارهێنانی ئامرازە دیجیتاڵییە مۆدێرنەکان لە ڕێگەی: ڤیدیۆ، بەڵگەنامە، جلوبەرگی میللی، و زۆر شتی تر. مۆزەخانەکە بە کەڵک وەرگرتن لەم تەکنۆلۆژیایانە، دەتوانێت لە فەزای مەجازیدا فراوانتر بێت و زانیاری و بەڵگەنامە و فیلمی زیاتری بۆ زیاد بکات، ئەمەش دەبێتە ناوەندێکی ڕۆشنبیری تایبەتمەند و ناوازە. لە ڕوانگەی گرنگی و تایبەتمەندی مۆزەخانەی کەلەپوور سریانی، بە یەکەم و تاکە مۆزەخانەی کەلەپوور سریانی، تایبەتمەند بە هەڵگرتن و پاراستن و نمایشکردنی هەموو شتێک کە پەیوەندی بە کەلەپووری ڕۆشنبیری و هونەری و جەماوەری گەلەکەمانەوە هەبێت، چ بەرجەستە و چ نابەرجەستە ، و ئەو ئاوێنە بێگەردە کە ڕەنگدانەوەی دەستکەوت و شارستانیەتی ئەم گەلە ڕەسەنەیە، و تیشک خستنە سەر ئەو کارەسات و هەڵمەتە جینۆسایدانەی کە تووشی بووە و بوونەتە بەشێکی دانەبڕاو لە کولتوورى.
ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ماڵپەڕەکەمان یەکێک بێت لە گرنگترین ئامرازى یارمەتیدەرى خوێندکار و توێژەران لە توێژینەوە زانستیەکانیان کە پەیوەندییان بە رۆشنبیری وهەموو شتێکی پەیوەست بە شارستانییەت و مێژووى سريانيدا هەیە.