لەوەتەی چەمکی پەروەردەی مۆزەخانە لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینیدا دەرکەوت کاتێک ئەنجومەنی نێودەوڵەتی مۆزەخانەکان (ICOM) یەکەمین کۆنفرانسی بۆ پێناسەکردنی مۆزەخانە ئەنجامدا، پەروەردەی مۆزەخانە لە زۆرێک لە مۆزەخانەکانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، دواتر بەشی پەروەردەی مۆزەخانە، هەروەها بەرنامەی فێرکردن و پەروەردەیی بۆ ئەنجامدرا. بەم شێوەیە ڕۆڵی مۆزەخانەکان قەتیس نەبوو لە شێوەی کلاسیکی ویان لاسایی کردن لە پاراستن ونەمایش کردن ونۆژەن کردنی کەلوپەلی دێرینەکان، بەڵکو مۆزەخانەکان پێشکەوتنیان بەخۆوە بینی بۆ ئەوەی ببنە فەرمانگەیەکی فێرکراری پەرە بە ئامادەکردن و جێبەجێکردنی بەرنامە و چالاکیی جۆراوجۆری فێرکاری و رۆشەنبیری کە ئامانجیان گەیاندنی زانیاری پەیوەست بە بابەتەکانی مۆزەخانە بە شێوەیەکی روون و سەرنجڕاکێش و بە شێوەیەکی چێژبەخش بۆ ئەوەی مۆزەخانە ببێتە شوێنێکی ناسراوی زانستی کە یارمەتی ئەندامانی کۆمەڵگا دەدات بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری و کەلەپووری نەتەوەکانیان.

هەر بۆیە مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی سیاسەتێکی نوێکردنەوە و پەرەپێدانی مۆزەخانە دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ببێتە ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاو بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری مۆزەخانەیی و پێناسەکردنی گرنگی کولتوورى رۆشنبیری و شارستانی میزۆپۆتامیا و پارێزگاریکردنی، وە بە دەوڵەمەندکردنی ئاستی رۆشەنبیری مێوانەکانی لە خوێندکاران ولە بوارە جیاوازەکاندا، و هەوڵدان بۆ پێدانی لێهاتوویی لە ژینگەیەکی نوێدا، هەروەها دابینکردنی ژینگەیەکی ناوازە بۆ مامۆستایان بۆ وانەوتنەوە بە کۆمەڵێک بابەت.

سەردانی مۆزەخانەکەمان

ئێمە لێرەدا کۆمەڵێک لە دوایین سەردانەکانی مۆزەخانەکەمانتان نيشان دەدەین

Sorry, we couldn't find any posts. Please try a different search.

ئایا دەتەوێت کاتێك تەرخان بکەیت بۆ سەردانی مۆزەخانەکە

تکایە فۆرمەکە پڕ بکەرەوە